دیمه‌نێكی ئه‌م خوێیانهى ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى حاجیاوا
400 ـى به 450 فرۆشتووه
كارگه‌یه‌كی خوێ له حاجیاوا داخرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هۆبه‌ى ئابوورى لە ئاسایشی حاجیاوا، كارگه‌یه‌كی له‌كیسنانى خوێیان له سنووره‌كه داخست، كه ده‌ڵێن فێڵى له خه‌ڵك كردبوو، كه‌متر له كێشی خۆى، خوێی به خه‌ڵك ده‌فرۆشت.
ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجیاوا به 964ـى وت، ئه‌م كارگه‌یه فێڵى له خه‌ڵك و كڕیارانى كردووه به كێشی كه‌م خوێی به خه‌ڵك فرۆشتبوو .
وتیشی “جگه له داخستنى، لە هه‌مان كات سزاى پێبژاردنیشی بۆ كراوه”.
باسی له‌وه‌ش كرد، كارگه‌کە 400 گرام خوێی له‌ناو كیسە ده‌كرد، له كاتێكدا له‌سه‌ر ئه‌و كیسانه‌ى نووسراوه كێشه‌كه‌ى 450 گرامه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، داخستنه‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه، كه زۆرجاران هه‌فته‌یه‌كه، دواتر به‌ڵێننامه به خاوه‌نه‌كه‌ى واژۆ ده‌كرێت كه له‌كاتى دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م كاره لێپرسینه‌وه له به‌رامبه‌رى توندتر ده‌كرێت.
یاریده‌ده‌رى ئاسایشی حاجیاواش بڵاویكرده‌وه، پێشتر ئه‌م كارگه‌یه‌یان ئاگادار کردووەتەوە و غەرامەشیان كردووه، ده‌شڵێت “له‌كاتى داخستنى كارگه‌كه دەستگیرا بەسەر بڕی 490 کیلۆ خوێی ناو کیسەکان.