خۆپاراستنی سلێمانی وا دەڵێت
ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە نەیەنە دەرەوە
964+
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی
بەنزیکەی دوو رۆژە، شەپۆلێكی سەرما و رەشەبایەكی بەهێز ناوەندی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتووەتەوە، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، “ئەم کەشە ساردە كاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەبێت، کە نەخۆشی هەناسەتوندی (رەبۆ) یان هەیە”.
هەروەک ئەو کەسانەی توانای بەرگری جەستەیان لاوازە، یاخود نەخۆشیی رەبۆیان هەیە لەم كاتانەدا بەرگرییان زیاتر دادەبەزێت. تووشی هەناسەتوندی دەبن.
دکتۆر رزگار عەلی، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بە 964ی وت، “ئەم رەشەباو و وشكە سەرمایە، كاریگەری هەیە لەسەر نەخۆشییە درمەكانیش، بەتایبەت نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە، پەتای وەرزی، كۆڕۆنا، هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و كۆكە و هەڵامەت”.
بایەک لە رێگایە ئاسمان شین و روون دەکاتەوە
بە قسەی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بێت، پێویستە لەو كاتانەدا بۆ خۆپاراستن خۆیان، خەڵك بەجلوبەرگی گەرم خۆی داپۆشێت، بۆئەوەی سەرما كاری لێنەكات، وە بۆ كارێكی زۆر پێویست نەبێت نەیەتە دەرەوە تا شەپۆلی سەرەماکە کەمدەکاتەوە.
ئەو ئەمڕۆ دووشەممە 26.2.2024، رێنمایی خەڵکیشی کرد، کە ئەگەر هاتنە دەرەوە لە ماڵەکانیشیان، بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەر رەشەباكە نەمێنێتەوە و روبەرووی رەشەباكە نەوەستن، بەڵکو پشت بكاتە رەشەباکە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەی نەبێت،
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا