یواکیم لوف راهێنەری پێشووی ئەڵمانیا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئێستا بێ ئیشە
یواخیم لوف: بایرن میونشن بایه‌خ به من نادات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یواخیم لوف راهێنه‌ری یانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، بایرن میونشن بایه‌خ به‌وه نادات ئه‌و بكاته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌ویش بایه‌خ به‌وه نادات مه‌شقی یانه‌كه وه‌ربگرێت.
یواخیم لوف ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پێشبینیی ناكات له ناو ئه‌ڵمانیا كار بكات و ده‌یه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كار بكات.
یواخیم لوف كه براوه‌ی مۆندیالی 2014 بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی به ئاستبه‌رزیی چابی ئه‌لۆنزۆی راهێنه‌ری بایه‌رلیڤه‌ركوزن كرد و رایگه‌یاند، ئه‌لۆنزۆ رێویی ته‌كتیكه و زۆر زیره‌كه.
هه‌روه‌ها وتی، پێشبینیی ده‌كه‌ن ئه‌لۆنزۆ وه‌رزی داهاتووش هه‌ر له‌گه‌ڵ بایه‌رلیڤه‌ركوزن به‌رده‌وام بێت.
یواخیم لوف، ته‌مه‌ن 64 ساڵ، له دوای مۆندیالی 2006 تا ساڵی 2021 راهێنه‌ری مانشافتی ئه‌ڵمانیا بوو، ئێستاش ده‌ستبه‌تاڵه.