لە یادی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی
کارمەندێکی بەرگری شارستانی خەڵاتی دەستپاکی و دادپەروەری وەرگرت
964+
رێباز یونس – هەولێر
ئەمڕۆ شەش ساڵ تێپەڕی بەسەر کۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هەولێر و مەراسیمێک بەو بۆنەیەوە ئەنجمادرا هەر لە مەراسیمەکە خەڵاتی ساڵانەی کۆچکردوو بەخشرا.
هاوکار مستەفا کارمەندی بەرگری شارستانی کە خەڵاتەکەی پێدرا بە 964ـی وت، زۆر دڵخۆشە کە ئەو خەڵاتەی لە پای دەستپاکی وەرگرتووە.
وتیشی، دوای ئەوەی ئاگرێک کەوتەوە لە ماڵی ژنێک پاسپۆرت و هەندێک زێڕی دۆزیەوە و دوایی بە ئامانەتەوە گەڕاندوویەتییەوە بۆ خاوەنەکەی بۆیە وەک کارمەندی دادپەروەر و دەستپاک خەڵاتەکەی پێدراوە.
رۆژی 18.11.2020 دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری ئەوکاتی هەولێر بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی