دیمه‌نێكی كاتى وتنه‌وه‌ى خوله‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى دهۆك.. وێنه: راگه‌یاندنى ڤێتێرنه‌رى دهۆك
له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان دادمه‌زرێن
خولێكی ئاماده‌كارى بۆ ده‌رچووانى ڤێتێرنه‌رى دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ڤێتێرنه‌رى دهۆك، خولێكی شه‌ش رۆژه‌ى بۆ ئه‌و ده‌رچووانه‌ى به‌شی ڤێتێرنه‌رى ده‌ستپێكردووه، كه ده‌خوازن له داهاتوو له‌سه‌ر پڕۆژه ئاژه‌ڵییه‌كاندا دابمه‌زرێن.
خوله‌كه بۆ 19 ده‌رچووى ئه‌م به‌شه‌یه و له دوێنێ شه‌ممه ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ى شه‌ش رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به هاوكارى سەندیکاى پزیشکانى ڤێتێرنەری دهۆک، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مین ئامێدی، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى ڤێتێرنه‌رى دهۆك به 964ـى وت، بابه‌ته‌كانى خوله‌كه جۆراوجۆرن و رۆژانه دوو بابه‌تى جیاوازیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
وتیشی “ته‌واوى بابه‌ته‌كانى ئه‌م خوله تایبه‌تن به زانستى ڤێتێرنه‌ری و به شێوه‌یه‌كی كردارییش وانەکانی خوله‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانى پسپۆڕەوە ده‌وترێنه‌وه”
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، خوله‌كه بۆ ئاماده‌كارى ئه‌م ده‌رچووانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوو له كۆمپانیا و پڕۆژه ئاژه‌ڵییه‌كان دابمه‌زرێن و سه‌رپه‌رشتى پڕۆژه‌كانیان بكه‌ن.