عێراقیش خواستی لەسەرە

مۆندیال بازاڕی جلوبەرگی وەرزشی و درێسی هەڵبژاردەکانی گەرم کردووە

رێباز خدر- هەولێر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی یارییەکانی مۆندیال، خواست لەسەر  درێسی هەڵبژاردەکان زیادی کردووە، لە نێویاندا درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە پلەی یەکەم دێت لە فرۆشتن و پاشان ئەرجەنتین و دوای ئەویش درێسی پورتوگال دێت.

دلێر عەلی، یەکێکە لە دوکاندارە کۆنەکانی ناو ئەسواق ئەربیل بە 964ـی وت، هاتنی مۆندیال بازاڕی جلوبەرگ و پێداویستی وەرزشی گەرم کردووە، رۆژانە خەڵکێکی زۆر دێن بۆ کڕینی درێسەکان، جگە لە هەڵبژاردە دیارەکان خواست لەسەر درێسی عێراقیش زۆرە، بەو پێیەی کە دوای 40 ساڵ بۆ جاری دووەم بەشداری مۆندیالی 2026 دەکات.

بڕیار وایە مۆندیالی 2026، رۆژی پێنجشەممە لە 11ـەیئەم مانگە لە هەر سێ وڵاتی ئەمریکا و کەنەدا و مەکیسک بە هاوبەشی بەڕێوە بچێت، بە بەشداری 48  هەڵبژاردە، کە بۆ یەکەمجارە بەم ژمارە هەڵبژاردەیە مۆندیال بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی