بە تۆمەتی جۆراوجۆر

لە دهۆک 10 تۆمەتبار دەستگیرکران

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

پۆلیسی دهۆک 10 تۆمەتباری دەستگیرکردووە ئێستا راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

تەمەنی تۆمەتبارەکان لەنێوان 20 بۆ 40 ساڵیدایە و زۆرینەیان لەسەر خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراون.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ـی وت، ئەو 10 تۆمەتبارە لە چەند رۆژی رابردوو دەست بەسەرکراون لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بنکەی سەرهەڵدان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک و ئێستا بە بڕیاری دادوەر لە گرتووخانەن و راگیراون.

وتیشی، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تەمەنیان لەنیوان 20 بۆ 40 ساڵیدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تۆمەتانەی پێی دەستگیرکراون، “دزیکردن، خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن و هەروەها تاوانی بەدڕەوشتی” بووە و سزاکەیان 6 مانگ تاوەکو 5 ساڵە و سزای ئەوانەشی دزییان کردووە زیاترە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پۆلیسی دهۆک کەسێکی مەترسیداری دەستگیر کرد

پۆلیسی دهۆک کەسێکی مەترسیداری دەستگیر کرد