رەوشى کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ باران و تۆزە؛ سبەى کەشەکە فێنک دەبێت

وریا فەتاح

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت و لە هەندێک شوێنیش خۆڵبارین دەبێت، بەڵام بۆ سبەی شەپۆلێکی فێنک روو لە ناوچەکانمان دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 24.5.2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچە هەور دەبێت. ئەگەری بارانی کەم و هەورە تریشقە هەیە لە بەشێک لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین.

هاوکات بۆ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، خێرایی با چالاک دەبێت و دەگاتە سەرووی 25 بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە دەشتاییەکانی باشووری هەولێر، بەشێک لە گەرمیان و پارێزگای کەرکوک. پلەکانی گەرماش ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە، تەنیا لەو شوێنانە نەبێت کە بارانی لێ دەبارێت.

سەبارەت بە سبەی دووشەممە 25.5.2026، کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. بارستە هەوایەکی فێنک روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممە بەم شێوەیە دەبن:

هەولێر: ئەمڕۆ 33 پلە – سبەی 28 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 30 پلە – سبەی 26 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 29 پلە – سبەی 26 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 33 پلە – سبەی 27 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 31 پلە – سبەی 26 پلە
سۆران: ئەمڕۆ 30 پلە – سبەی 25 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 36 پلە – سبەی 33 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 33 پلە – سبەی 29 پلە
پیرمام: ئەمڕۆ 29 پلە – سبەی 24 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 21 پلە – سبەی 18 پلە