هێشتا هۆکار و زیانەکانی بەوردی نەزانراوە

لە رێستۆرانتێکی هەولێر ئاگر کەوتەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە لە دووەم رۆژی وەرزی هاوین، لە رێستۆرانتی کۆڵ فیش نزیک پارکی شانەدەر لە هەولێر ئاگر کەوتەوە و لەلایەن بەرگری شارستیانییەوە کۆنترۆڵ کرا.

وریا عوسمان، خاوەنی رێستۆرانتی کۆڵ فیش لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “ئێمە ئاگامان لە ئاگرەکە نەبوو، سەرەتا گرمەیەک هات و دواتر ئاگر هەستا، تا ئێستاش نازانین هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکە چین”.

باسی لەوەشکرد، جگە لە زیانە مادییەکان، دوو کارمەندیان لەو ئاگرەدا بەسووکی بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ دووەم رۆژی هاوینە و لە دوێنێوە ئەمە دووەم رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە هەولێر، دوێنێش مارکێتێک نزیک مەکتەبی ئەحمەدی خانی لەسەر شەقامی 100 مەتری ئاگرت گرت و بەتەواوی سووتا.

پێداچوونەوە: هەژان هادی