هێزەکەى موقتەدا سەدر
پرۆسەى تێکەڵکردنى “سەرایا سەلا” بە هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکرد
وریا فەتاح
پرۆسەى تێکەڵکردنى هێزە چەکدارەکەى موقتەدا سەدر بە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانى عێراق دەستپێکرد و سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت: میکانیزمێکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکەی سەید موقتەدا سەدر داڕێژرا.
ئەمڕۆ شەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر. کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمی نووسینگەی راگەیاندنی عەلى زەیدى، لە دیدارەکەدا میکانیزمێکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر داڕێژرا، کە تایبەتە بە چوونەناوی هێزەکانی “سەرایا سەلام” بۆ ناو ریزەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و رادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە درا.