حاسڵاتی ئەم نیوەڕۆیە
کریس: ناتانیاهۆ بایدن پشتگوێ دەخات
ژووری هەواڵ
رادیۆی فەرمی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی سەربازی دەڵێت، ئەو رێکەوتنە چاوەڕوانکراوەی بۆ گۆڕینەوەی دیلەکەن هەیە، نابێتە رێگر لە هێرشکردنی زەمینی بۆ سەر ناوچەی رەفەح.
کریس ڤان هۆلن سیناتۆری دیموکراتەکان دەڵێت: دەبینین ناتانیاهۆ جۆ بایدن پشتگوێ دەخات، لە بەرامبەردا گوێ لە توندڕەوترین ئەندامانی حکومەتەکەی دەگرێت.
وتەبێژی سەربازی گروپی ئەنساروڵڵا لە راگەیاندراوێکیدا دەڵێت؛ وەکو وەڵامێک بۆ دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بۆ سەر گەلەکەمان، کەشتیەکی نەوتی ئەمریکیمان کردە ئامانج.
ئەمریکا و بەریتانا لە بەیانامەیکی هاوبەش دەڵێن، هێرشی حوسییەکان کاریگەری خراپ لەسەر ئابووری و ئاوەدانی دروستدەکات، کە پێویستی بە وەڵامێکی نێودەوڵەتی هەیە.
سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، توانیویانە شەوی رابردوو لەرێگەی 18 درۆنەوە 16 درۆنی رووسی بخەنە خوارەوە.