شارەوانی پاساوی هەیە
له‌سەر دانانی مۆلیدەیەک لە سەیدسادق داوای یاسایی لەسەر شارەوانی تۆماردەکرێت
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
هاوڵاتیان و چالاکوانانی سەیدسادق دەیانەوێ داوای یاسایی لەسەر شارەوانی قەزاکەیان تۆمار بکەن، چونكه ده‌ڵێن، پێدانی بەشێک زەوی لە پاڕکی گەنجان بە مۆلیدەیەکی ئەهلی، نیگەرانى كردوون.
ئه‌و پاركه‌ى سه‌یدسادق ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى حەسار.
هەڵمەت فەتاح دانیشتوی ئه‌م گەڕەکە، بۆ 964 ناڕازیی بۆ ئه‌م كاره‌ى شاره‌وانى دووپاتكرده‌وه كه ده‌ڵێت، نابێت ئەم مۆلیدەیە لە پارکەکەدا دابنرێت.
وتیشی “شوێنی مۆلیده‌كه گونجاو نییە و دووکەڵەکەی زەرەرو زیان بە دانیشتوان و سەوزاییه‌كان دەگەیەنێت”.
به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه، ساڵانی پێشوو ویستوویانە مۆلیدەکە لە هەمان شوێن دابنێن، بەڵام ئیمزایان کۆکردۆتەوە و رێگرییان کردووه، ده‌شڵێت “سبەینێ بۆ هەمان مەبەست داوای یاسای لەسەر شارەوانی تۆمار دەکەین”.
ئەیوب سلێمان چالاکوانێکی ئه‌م قەزایە بە 964ـی وت “چەندینجار داواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پاڕکمان كردووه، به‌ڵام بە پێچەوانەوە ئێستا شارەوانی بەشێک لەو پاڕکه‌ی كۆنكرێت كردووه و بڕیارە بدرێت بە مۆلیدەیه‌کی ئەهلی”.
لایخۆشییه‌وه، هەمزە محه‌مه‌د سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق بۆ 964 ئاشکرایکرد، ئه‌وان بە رێکارێکی یاسایی و به چەند مەرج و رێنماییەک و به بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ئەو زەویەیان بە خاوەن مۆلیدەکه داوه.
رووبه‌رى زه‌ویه‌كه 120 مەتر دووجایه.
وتیشی “بەڵێننامە بە خاوەن مۆلیدەکە پڕدەکرێتەوە کە ده‌بێت 50 نەمام لە چواردەوری مۆلیدەکە بچێنێت و هەرکاتێكیش شارەوانی داوای بكاته‌وه بە بێ داوای قەرەبوو پێویسته شوێنەکە چۆڵبکات”.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق لە روونکردنەوەیەکدا حەوت خاڵی لەبارەی دانانی ئەو مۆلیدەیە خستووەتەڕوو، شارەوانی دەڵێت، ئەم کارە بەبڕیاری شارەوانی سلێمانی کراوە و هاوکات رەزامەندی قایمقامیەتی سەیدسادقی هەیە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن