جێگری نەقیبی سەندیکای ئەندازیاران:
“پێویستە بەدواداچوون بۆ دیزاین و کوالێتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بکرێت”
964+
شۆڕش هەرکی- هەولێر
ئەمڕۆ شەممە لەشاری هەولێر 24.2.2024 کۆنفرانسی بیناسازی و خانووبەرە بەڕێوەچوو.
ژمارەیەکی زۆری وەبەرهێن و خاوەن نووسینگەکانی عەقارات ئامادەبوون و بیرۆکە و پرۆژەکانی خۆیان لەسەر کەرتی خانووبەرە و بیناسازی خستەڕوو.
سەڵاحەدین فەخرەدین، جێگری نەقیبی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، بە 964ی وت، لە هەرێمی کوردستان پرۆژەی زۆر هەیە کێشەی بۆ دروست بووە و ئێستا خواست لەسەر پرۆژەکان کەمبووەتەوە، ئەمە هۆکاری سەرەکییە، بۆ راگرتنی مۆڵەت بە پرۆژەکان لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە.
وتیشی، هاوڵاتی زەرەرمەند نابێت، چونکە پرۆژەی زۆر هەیە و لەسەر گرانبوونی زەوی و خانووبەرەش شار بۆ شار دەگۆڕێت، شارێکی وەک هەولێر پایتەختە، بۆیە بەردەوام زەوی تێیدا گرانە،
ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرینەی خواست لەسەر پرۆژە نیشتەجێبووەکانی هەرێمی کوردستان، هاوڵاتی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
پێویستە لە رووی دیزاین و کوالێتی، بەدواداچوونی زیاتر بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێوون بکرێت، ئەمە قسەی جێگری نەقیبی سەندیکای ئەندازیارانە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا