لە کەرکوک

سەید عەبدولرەحمان 31 ساڵە دەف دروست دەكات

964+

كاروان ساڵحی ـ كەركوك

سەید عەبدولرحمان سەید عەبدوڵا 31 ساڵە سەرقاڵی دروستکردنی دەفە لە بازاڕی بڵاخی شاری کەرکوک دەڵێت: ئەو دەفەی لە پێستی بزن دروست دەکرێت باشترینە.

ئەو تەمەنی 55 ساڵە و رۆژانە سەرقاڵی سازکردنی چەندین جۆری دەفە لە پێستی ئاژەڵ وەک خۆی دەڵێت، بەردەوام لە شارەکانی خوارووی عێراق و هەرێمی کوردستان خواست لەسەر ئەو دەفانەی هەیە کە دروستیکردوون، بەتایبەت لەلایەن دوكاندارەكانی تەكیەی شێخ عەبدولقادر گەیلانی لە بەغدا و تەكیەكانی دیكە خواستێکی زۆری هەیە.

سەید عەبدولرحمانی دەفساز دەڵێت: دەف لە چەند جورە پێیستێكی ئاژەڵ دروست دەكرێت، وەكو پێستی بزن و پێستی ئاسك و حوشتر، هاوکات جۆرە پێستێکی دیکە هەیە لە پاکستانەوە دێت، بەڵام ئەو دەفەی لە پێستی بزن دروست دەکرێت باشترینە.

لە دوکانەکەی سەید عەبدولرەحمان نرخی یەك دەف بەکۆ 20 هەزار دینارە و بە تاك 24 هەزار دینارە.

مامۆستای فێرکاریی دەفە و دەڵێت بۆ من خۆراکی رۆحە

مامۆستای فێرکاریی دەفە و دەڵێت بۆ من خۆراکی رۆحە