چاڤی راهێنەری بارسا وێنە: ئاژانسەکان
چاڤی ناڕازییە
سبەی بارسا یاری هەیە
964+
سۆما حەکیم زادە
لە هەفتەى 26ى خولى یانەکانى ئیسپانیا، بڕیارە سبەینێ شەممە، یانەى بارسلۆنا لە یاریگاى خۆیدا میواندارى خیتافى بکات، چاڤیش نیگەرانە و بەهۆى مەوداى کورتى یارییەکان، پێى وایە دەبوو لە رۆژى یەکشەممە یان دوو شەممە، ئەو یارییە ئەنجام بدرایە.
یارییەکەى کاتژمێر 6:15 خولەک بە کاتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات، یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت شکست بە تیپەکەى مەدرید بهێنێت و لە رکابەرى ریاڵ مەدریدى خاوەن پلەى یەکەم دانەبڕێت.
بەر لە یارییەکە، جاڤى نیگەرانییەکانى خۆى دەربڕى لە مەوداى کورتى نێوان یارییەکان، چونکە شەوى چوارشەممە لە خولى یانە پاڵەوانەکان ببون بە میوانى ناپۆلى، بۆیە جاڤى دەڵێت: دەبوو لانیکەم رۆژى یەکشەممە یان دوو شەممە یارییەکەمان بەرامبەر خیتافى ئەنجام بدایە.
جگە لە نیگەرانییەکەى، راهێنەرەکەى بلوگرانا دودڵى پێوەدیارە، چونکە وەکخۆى وتویەتى، رووبەڕووى یانەیەک دەبنەوە کە راهێنەرێکى زۆر باشیان هەیە و لە هێڵى پێشەوەدا بەهێزن.
یانەى بارسلۆنە دواى ئەنجامدانى 25 هەفتە لە خولى ئیسپانیا، 16 یارى بردووەتەوە و خاوەنى 54 خاڵە و بە جیاوازى هەشت خاڵ لە ریاڵ مەدریدى خاوەن پلەى یەکەمەوە دوورە، هەرچى یانەى خیتافییە، لە ناوەڕاستى ریزبەندییەکەدا دەبینرێت و خاوەنى تەنیا 34 خاڵە.
بردنەوەى بارسا، ماناى مانەوەیەتى لە رکابەرى یانەى ریاڵ مەدرید و دۆڕاندن یان یەکسانبونیشى، رەنگە چیرۆکى رکابەرییەکە لە بەرژەوەندى ریاڵ بگۆڕێت.