حاسڵاتی رۆژ
“حوسییەکان هۆکاری گرانبوونی خواردن و دەرمانن”
ژووری هەواڵ
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه، لە ئەنجامی تەقەکردن لە خاڵێکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی قودس، کەسێک کوژرا و 8 کەسیش بە سەختی بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ده‌ڵێت: دەمانەوێت بە زووترین کات رێککەوتن لەسەر دیلەکان ببینین و رەنگە پێش ڕەمەزان ئەمە رووبدات، ئیسرائیلیش خۆی بۆ دانوستانەكانی پاریس ئامادە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویكرده‌وه، هێرشی حوسیپەکان لە دەریای سوور دەبێتە هۆی درەنگ گەیشتن و گرانبوونی نرخی خواردن و دەرمان.
دەزگا مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگه‌یاند، پێویستە ئەو هەڵمەتانە بوەستێنرێت، کە هەوڵی شێواندنی ناوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدەن.
میدیاكانی به‌ریتانیا ئاشكرایان كرد، به‌ریتانیا له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه، فرۆشتنی چه‌ك به ئیسرائیل رابگرێت، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته شاری ره‌فه‌ح، چونكه فشارێكی زۆر له‌سه‌ر له‌نده‌ن هه‌یه.
دیمیتری میدڤیدێڤ سه‌رۆكی پێشووی رووسیا رایگه‌یاند، وا پێویست ده‌كات سوپای رووسیا بچێته ناو كیێڤی پایته‌ختی ئۆكراینا، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی خۆی بپێكێت.
وتیشی، پێویسته حكومه‌تی ئۆكراینا بڕووخێنرێت.