بزانە منداڵەکانی ناویان چییە

سەدام حوسێن لە هیچ شوێنێک کاری دەستناکەوێت

964+

ژووری هەواڵ

سەدام حوسێن مەجید، هاوڵاتییەکی عێراقییە و بە هۆی ناوەکەیەوە کەس کار پێنادات و لە هیچ شوێنێک حسابی بۆ ناکرێت.

سەدام حوسێن خەڵکی شاری موسڵە و بە 964ـی وت: تەمەنم 46 ساڵە و باوکی 2 منداڵم، بەهۆی ناوەکەمەوە لە هیچ شوێنێک کارم دەستناکەوێت.

ئەو کابرایە منداڵەکانیشی ناویان عودەی و حەلایە، کە بەناوی منداڵەکانی دیکتاتۆری پێشووی عێراق سەدام حوسێنەوە کراون.