شۆفێرێک هەزار دۆلار زەرەری کرد

گرفتی دارایی کارەکانی رێگای هەولێر خەباتی پەکخستووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

گرفتی دارایی بووەتە نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر و خەباتی پەکخستووە و چاڵ و چۆڵیەکانیش بووەتە مۆتەکەی گیانی شۆفێران و زەرەری لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە.

كارزان عەبدولهادی سەرۆكی شارەوانی هەولێر بۆ 964وتی، گرفتی دارایی هۆكارێكە بۆ تەواو نەبوونی ئەم رێگایە نەك هەر لە هەولێر بەڵکو لە هەموو كوردستان كۆمەلێك پرۆژە وەستاوە، ئەو پرۆژەیەش دراوەتە بەڵێندەر بۆیە دەبێت ئەو تەواوی بكات بۆیە ئێمە لەرێگەی كارگەی قیرەكەی سەرۆكایەتی شارەوانیەوە كارەكان ناكەین بەڵام لە هەوڵداین دووبارە بە ستافێكی ترەوە كارەكانی ئەو رێگاییە تەواو بكەین.

لەو کاتەی پەیامنێری 964 رووماڵی دەکرد، بارهەڵگرێک لە چاڵێکی دا، بەهۆیەوە زیانی بەردەکەوێت و دەڵێت، هەزار دۆلار زەرەرم کردووە.

رێگایی هەولێر خەبات لە 3.7.2023 بریاری نۆژەنكردنەوەی دراوە و لە ئێستادا ئاراستەی هاتنەوە لەخەبات تەواو كراوە و ئاراستەی چوون بەرەو خەبات كارەكانی وەستاوە كە خۆیی لە 19 كیلۆمەتر دەبینێتەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

|

دەست بە جێبەجێکردنی وێستگەی سیستمی ئاودان بۆ دارستانی ...

دەست بە جێبەجێکردنی وێستگەی سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات کرا