رامۆس. فۆتۆ:ئاژانسەکان
کەی؟
ریال مه‌درید رامۆس خه‌ڵات ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت وه‌فاداری به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌كانی پێشووی پێشان بدات و له‌بیریان ناكات، ئه‌وه‌تا یانه‌كه پلانی سوپرایزیان بۆ سێرخیۆ رامۆسی كاپتن و به‌رگریكاری پێشووی یانه‌كه هه‌یه.
یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ سێڤییا یاریی هه‌یه، رامۆس له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێستای، كه سێڤییایه، ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، یانه‌ی شاهانه به‌رنامه‌ی داناوه خه‌ڵات و رێزلێنان پێشكه‌ش به رامۆس بكات.
به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆ له ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیا، ئه‌م زانیارییانه‌ی ئاشكرا كردووه.
رامۆس له 2005 له سێڤییاوه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، دواتر له 2021 روویكرده پاریس سانجێرمان، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سێڤییا.
رامۆس له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 22 نازناوی جۆراوجۆری به‌ده‌ستهێناوه.