دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆى سه‌ردانى یبهركهتوناى چه‌كی كیمیایی بۆ لای وه‌زیری كاروبارى شه‌هیدان.. وێنه: راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان
موچه‌ى 28 كه‌سیان راگیراوه
پێداچوونه‌وه به لیستى به‌ركه‌وتووانى چه‌كی كیمیایی ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه به‌و لیسته ده‌كرێت، كه تایبه‌ته به به‌ركه‌وتووانى چه‌كی كیمیایی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆرینه‌یان موچه‌ى مانگانه‌یان به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌كی کەم ماون موچه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانى 964 له هه‌رێمی كوردستاندا 835 كه‌س وه‌ك به‌ركه‌وته‌ى چه‌كى كیمیایی له ناوچه جیاجیاكان تۆماركراون و موچه‌ى مانگانه‌شیان كه وه‌كو مینحه پێیان ده‌درێت، تا 400 هه‌زار دیناره.
لوقمان عه‌بدولقادر محه‌مه‌د سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیايی سه‌ردانى وه‌زیرى شه‌هیدانیان كرد و پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موچه‌ى ئه‌و به‌ركه‌وتووانه‌یان له‌گه‌ڵ تاوتوێكرد، كه زیاتر له ساڵێكه لێیان راگیراوه.
سه‌رۆكى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به 964ـى وت، ئه‌وانه‌ى موچه‌یان راگیراوه 28 به‌ركه‌وتوون، داوایان له وه‌زیرى شه‌هیدان كردووه موچه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ده‌ڵێت “ئه‌ویش به‌ڵێنی پێداین”.
لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستى له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌یه، تایبه‌ته به پشكنینى ئه‌م به‌ركه‌وتووانه، لوقمان ده‌ڵێت، زۆرینه‌ى به‌ركه‌وتووه‌كان پشكنینیان بۆ كراوه و لیسته‌كه‌یان ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه.
وتیشی “لیژنه‌كه له پشكنینیاندا ره‌چاوى دوو خاڵ بۆ به‌ركه‌وتوان ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان بیسه‌لمێنن كه به‌ركه‌وتووى ئه‌م چه‌كه‌یه و دووه‌میشیان رێژه‌ى به‌ركه‌وتنه‌كه‌ى دیاریی بكه‌ن.
ئه‌م موچه‌یه‌ی كه بۆ به‌ركه‌وتووان ته‌رخانكراوه له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكنینى لیژنه‌كه‌یه، كه رێژه‌ى به‌ركه‌وته‌كه‌ى چه‌نده و به پێی ئه‌و رێژه‌یه موچه‌كه‌ى بۆ ده‌بڕنه‌وه.