بۆ مانگی یانزەیە

لە سەیدسادق پارەی وانەبێژان دابەش دەکرێت

964+
ئەحمەد مستەفا

لە قەزای سەیدسادق، سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت بۆ مانگی 11ی ساڵی 2023، بەڕێوەبەرەکانیان دەچن بۆیان وەردەگرن.

لە قەزای سەیدسادق، نزیکەی 765 مامۆستای وانەبێژ هەن، وانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و وانە زانستی و وێژەییەکان دەڵێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20.2.2024، سۆران ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق بە 964ی وت، سبەی سەرجەم بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگەکان دەبێت سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەشی وانەبێژی بکەن لە پەروەردەکەیان.

چوونی ئەو بەڕێوەبەرانە، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژییە بۆ مانگی 11ی ساڵی 2023، ئەو وتی، “دەبێت تەنیا بەڕێوەبەرەکان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی بڕە پارەی وانەبێژی و بیگەڕێننەوە بۆ قوتابخانەکە بۆ دابەشکردنی”.

دەرگاى قوتابخانەکان کرانەوە

دەرگاى قوتابخانەکان کرانەوە

دواى 160 رۆژ بەسەر دەستپێکى وەرزى نوێى خوێندنى (2023- 2024)، ئەمڕۆ تەواوی دەرگاى قوتابخانەکانى سنوورى سلێمانى، گەرمیان، راپەڕین، هەڵەبجە و کۆیە، کرانەوە و قوتابیان گەڕانەوە بۆ قوتابخانەکانیان.

دوێنێ بە کۆى دەنگى مامۆستایانى ناڕازى، بایکۆت هەڵپەسێردرا و بڕیاریان دا بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانى خوێندن و ئەمڕۆش دەوامى قوتابخانەکان دەستیپێکردەوە.

دوو بەڵێن وایکرد مامۆستایانی ناڕازی، بایکۆتی خوێندن هەڵپەسێرن و بگەڕێنەوە قوتابخانەکانیان، ئەوانیش دابەشکردنی موچە و پلە بەرزکردنەوەى مامۆستایانى میلاکە، بەڵام دوای هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراقدا.

ئاگادارینامە بە پەروەردەی سەیدسادق درا؛ فشارکردن راگر...

ئاگادارینامە بە پەروەردەی سەیدسادق درا؛ فشارکردن راگرن

مامۆستای ناڕازی هەڵەبجە و سێ قەزای سنوورەکە؛ بایکۆت نا...

مامۆستای ناڕازی هەڵەبجە و سێ قەزای سنوورەکە؛ بایکۆت ناشکێنین