حاسڵاتی رووداوەکانی غەزە و دەوروبەر
نەخۆشییەکی ترسناک لە ناو دیلە ئیسرائیلییەکاندا بڵاوبووەتەوە
+964
ژووری هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی لە غەزە داوا لە وڵاتان دەکات، فشار بخەنە سەر ئیسرائیل تا رێگا بدات سووتەمەنی و هاوکارییەکان ببردرێتە نەخۆشخانەکان لە غەزە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت: لێدوانەکەی نەتانیاهۆ سەبارەت بەوەی قەتەر فشار بخاتە سەر حەماس بۆ ئازادکردنی دیلەکان،
تەنها بە ئامانجی دواخستنە.
بەیاننامەی ئۆرگانەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری زیندانییەکان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێن، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل 25 کەسی دەستگیرکرد، ژمارەی دەستگیرکراوانی فەلەستینی لە رۆژئاوای کەرتی غەزە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ 7100 کەس زیادیکردووە.
ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەو پشکنینە پزیشکیانەی بۆ دیلە رزگارکراوەکان کراوە، دەرکەوتووە نەخۆشیەکی مەترسیدار لە نێوانیاندا بڵاوبووەتەوە کە سەرچاوەکەی بەکتریایە.
رۆژنامەی مەعاریف لە زاری سمۆتریچەوە بڵاویکردەوە کە دەڵێت، مانگی رەمەزان لە رۆژئاوای کەرتی غەزە بەبێ کار و مووچە سەخت دەبێت، و فەلەستینییەکان دەبێت بزانن کە باجێک هەیە دەبێت بیدەن.
کەتیبەکانی قەسام دەڵێن: لە ئەنجامی هێرشێکمان بۆ سەر ماڵێک لە خان یونس، 15 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و چەند سەربازێکیش برینداربوون