"پەپولەیە"
“کۆڵەکەى ماڵەکەمانە”؛ بەینت چۆنە لەگەڵ خەسووت؟
964+
رازاو محەمەد – سلێمانى
کۆتا یەکشەممەى مانگى ئۆکتۆبەرى هەموو ساڵێک، لە زۆرێک لە وڵاتانى دنیا وەک رۆژى جیهانى خەسووە دیاریکراوە، پەیامنێرى 964 لە ناو بازاڕى شارى سلێمانى، بۆچوونى هاوڵاتیانیان وەرگرتووە لەسەر خەسوو و هەموویان بە رێز و خۆشەویستییەوە باسى دەکەن.
سنوور محەمەد کە بوکێکى رۆژهەڵاتییە و شوى بە کوڕێکى سلێمانى کردووە، لە وەڵامى پرسیارى 964 کە دەڵێت بەینت چۆنە لەگەڵ خەسووت؟، سنوور وتى،” خەسووم دەڵێى پەپولەیە، کۆڵەکەى ماڵەکەمانە و زۆرم خۆش دەوێت”.
وەک سنوور دەڵێت، جیاوازى ناکەم لەگەڵ دایکم و ئەویش وەک کچەکانى خۆى منى خۆش دەوێت.
زۆربەى ئەو کەسانەى تریش کە وەڵامى پرسیارەکەیان داوەتەوە، هاوڕان کە خەسوو لە جێگەى دایکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
پێداچوونەوە: وریا فەتاح