وێنه: سۆشیاڵ میدیا
بۆ مانگى 11ـى 2023
له‌م هه‌فته‌یه وانه‌بێژان شایستە داراییه‌كانیان وه‌رده‌گرن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان شایسته داراییه‌كانیان بۆ مانگى 11ـى ساڵى پار وه‌ربگرن، نوێنه‌رێكیشان ده‌ڵێت كۆى شایسته دراییه‌كانیان بۆ مانگێك 15 ملیار دیناره.
عەلی رەئووف، كه وه‌كو نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانى وانه‌بێژ خۆی ناساندووه به 964ـى وت، له رۆژى چوارشه‌ممه 21.2.2024 ـى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى شایسته‌داراییه‌كانى وانه‌بێژان ده‌كرێت.
وتیشی “وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و بانكه بازرگانییه‌كانى هه‌رێم، پێیان راگه‌یاندووم كه ئه‌و شایسته داراییانه له چوارشه‌ممه‌وه دابه‌ش ده‌كرێن”.
بەپێی رێنمایی ژمارە 14ـی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، شایسته‌ى داراییان مانگانه لە نێوان 250- 350 هەزار دینار و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش له‌نێوان 250 – 400 هەزار دینار بۆ خەرج دەکرێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه نوێنه‌رى گشتى وانه‌بێژان به 964ـى داوه، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستایە.