جیاواز لە زۆرینەی زیرەکەکان، رەند چاوی لە ئەندازیارییە نەک پزیشکی
لە خولی دووەم 692ـی هێنا
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
رەند محەمەد، خوێندکاری ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان لە سلێمانی، توانی لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12دا ئەنجامێکی بەرز بەدەستبهێنێت و بە کۆنمرەی 692 (تێکڕای 98.8) ببێتە جێگەی شانازی خێزانەکەی.
رەند باس قسەی بۆ 964 کرد و وتی، پلانی هەیە لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدات و جیاواز لە زۆربەی قوتابییە نمرە بەرزەکان، ئارەزووی لە بەشی تەلارسازی و ئەندازیارییە. ئەو دەڵێت لە کاتی خوێندندا سۆشیاڵ میدیای بەکارهێناوە بەڵام بە شێوەیەکی سنووردار، هەوڵیشی داوە زۆربەی کاتەکانی بۆ وانەکانی تەرخان بکات تا گەیشتووە بەم ئەنجامە.
هەر خۆی نا خوشک و باراکانیشی هەموویان نمرەی بەرزیان هێناوە و پزیشک و ئەندازیارن باوک و دایکی رەند دەڵێن، هەرگیز فشاری “سەعی بکە”یان لە منداڵەکانیان نەکردووە، بەڵکو هەمیشە هانیانداون کاتێک ماندوو بوون پشوو بدەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر