13 فه‌رمانگه‌ى حكومه‌ت به‌شدار ده‌بن
ھەڵەبجە كه‌مپینێكی هه‌فته‌یی بۆ ژینگه به‌ڕێوه‌ده‌بات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه، فه‌رمانگه‌ى ژینگه له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ته‌وه ده‌یه‌وێت كه‌مپینێكی یه‌ك هه‌فته‌یی له سنووره‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ببات و به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت، كه‌مپینه‌كه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گرفته‌كانى ژینگه‌ییه له سنووره‌كه‌یان.
جارێ دیار نییه له چ رۆژێك كه‌مپینه‌كه ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كات، به‌ڵام سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه ده‌ڵێت، له‌ناو ئه‌نجومه‌نێكی هه‌مه‌لایه‌نى شاره‌كه‌یان ئه‌و بابه‌ته‌یان پێشنیار كردووه و جێبه‌جێشی ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نه‌كه، له‌سه‌ر پێشنیاری فه‌رمانگه‌ى ژینگه زیاتر له ساڵێكه دامه‌زراوه و تائێستا 13 فه‌رمانگه‌ى حكومى ئه‌م پارێزگایه ئه‌ندامن تێیدا.
سه‌رهه‌نگ به 964ـى وت، هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌مپینه له رۆژى 16.3.2024 ئه‌نجام بده‌ین كه ساڵیادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌یه و بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیش بخایه‌نێت.
وتیشی “جگه له سمینار و وۆڕكشۆپی جیاواز، له كه‌مپینه‌كه كارى نه‌مام چاندن و شانۆى سه‌رشه‌قامیش ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه، گه‌وره‌ترین گرفتى سه‌ره‌كى ژینگه‌یی له سنوورى پارێزگاكه‌یان چاره‌سه‌رى زبڵ و خاشاكه، ده‌ڵێت، به گرنگیه‌كى زۆره‌وه له‌ناو كه‌مپینه‌كه‌یان رهنكگدانهوهى ده‌بێت و كارى جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
تا ئێستا له سنوورى هه‌ڵه‌بجه كارگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ریسایكلین بۆ چاره‌سه‌ركردنى زبڵ و خاشاك نیه، ئه‌وه‌ى هه‌یه كارگه‌ى بچووكن و سه‌رهه‌نگیش ده‌ڵێت “ئه‌م كارگه بچووكانه ده‌ره‌قه‌تى رێژه‌ى زۆرى زبڵ و خاشاكى پارێزگاكه‌مان نایه‌ن”.