زەڕایەن
چێشتخانەیەک خواردنی 600 کەسی ئامادە کردووە بۆ خێر
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
چێشتخانەی مەولەوی لە زەڕایەن خواردنی 600 کەسی دروست کردووە و بەسەر هاوڵاتیان و رێبوارانی رێگای سلێمانی شارەزووردا دابەشی دەکات.
سەرکەوت عبدوڵا چێشتلێنەرە و بۆ 964 دەڵێت، بەبۆنەی یادی لەدایکیبونی پێغەمبەرمان (د،خ) هەستاوین بە درووستکردنی ئەمخواردنانە.
دەشڵێت، برنج و فاسۆلیا و مریشکی سورەکراوی فرێش ئامادەیە و رۆژانی دیکە خواردنیان زۆرە بەڵام ئەمڕۆ پێیان کۆنترۆڵ نەکراوە و توانیویانە هەر ئەو خواردنە تایبەتانە دروست بکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی