بەشێك لە شاخی سارا رووخا

+964
دیلان محەمەد- سلێمانی

بەهۆی بارانبارینەوە بەشێك لە شاخی سارا له‌ نزیك دوكان رووخا، ئۆتۆمبیلێك كه‌مێك زیانی پێگه‌یشت.

شاخی سارا له‌ قەزای دوكان نزیكه‌، شارەوانی دوكان بۆ دروستكردنی رێگە بۆ سەر شاخەكە، بەشێك لە خاكی شاخه‌كه‌ی بڕیوە، لە وەرزی زستان و بارانباریندا بەشێك لە شاخەكە دووچاری ڕووخان ده‌بێت.

ئێواره‌ی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ـی كانوونی دووه‌م، بەهۆی بارانبارینەوە بەشێك لە شاخەكە رووخاوە، هەرچەندە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە بەڵام ئۆتۆمبێلێك كەمێك زیانی پێگەیشتووە.

عەقید ئومێد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دوکان بە 964+ـی راگەیاند، بەھۆی بارانبارینی زۆر و بڕینی شاخەکە بەشێک لە شاخە داڕووخاوه‌ته‌ سەر شەقامەکە.

وتیشی، لە کاتی داڕمانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی تاکسی، کە چەند سەرنشینێکی تێدا بووە و خوێندکار بوون، بەمەبەستی چوون بۆ وێنەگرتن بۆ دوکانی سەرەوە، لەوێدا بوون و زیانێكی كه‌م بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە