كوڕه كورده‌كه و باران عێراقیان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له یاریی لووتكه‌ی جامی كه‌نداوی 25، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه‌ی برده‌وه.
یارییه‌كه كه‌مێك پێش ئێستا له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕه “جه‌زع ئه‌لنه‌خله” كۆتایی هات، كه له گه‌ڕی دووه‌می جامی كه‌نداو و له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بوو.
یارییه‌كه له ژێر بارانێكی به‌خوڕدا به‌ڕێوه‌چوو، كه كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر ریتمی یارییه‌كه و جوڵه‌ی تۆپ هه‌بوو، هه‌روه‌ها یاریگه‌كه ئاوێكی زۆری لێ وه‌ستابوو.
ئیبراهیم بایش له خوله‌كی 30دا گۆڵی یه‌كه‌می عێراقی تۆمار كرد، كه گێمی یه‌كه‌م هه‌ر به‌م گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌مدا سعوودیه هه‌وڵی زۆری بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام له خوله‌كی 86 یاریزانی كورد “ئاسۆ رۆسته‌م” به لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌می بۆ عێراق تۆمار كرد، كه به شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌شداریی كرد.
گۆڵه‌كه‌ی ئاسۆ به یارمه‌تی “ڤار” بڕیاری له‌سه‌ر درا، دوای تۆپه‌كه هێڵی گۆڵی سعوودیه‌ی تێپه‌ڕاند.
عێراق به‌م بردنه‌وه‌یه بووه 4 خاڵ له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا و له‌گه‌ڵ عومان یه‌كسانن، به‌ڵام له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه، سعوودیه‌ش هه‌ر به 3 خاڵ مایه‌وه.
له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتاییدا، عێراق له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن و سعوودیه‌ش له‌گه‌ڵ عومان یاریی ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێواره له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا، عومان به 3-2 گۆڵ له یه‌مه‌نی برده‌وه.
جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌شدارن، یاریی كۆتایی له 19ی ئه‌م مانگه ده‌كرێت.