زیاتر بەرز دەبێتەوە

نرخى نەوت لەبن 84 دۆلارە

وریا فەتاح

لەگەڵ بەردەوامى ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بە تایبەت لە دەریاى سوور کە رێڕەوى کەشتییە نەوتییەکانە، بۆ ئەمڕۆ شەممە، نرخى نەوت زیاتر بەرز بووەتەوە و و لە بن 84 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بە پێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 83 دۆلار 47 سەنتە، واتا بە رێژەى 0.61% بەرز بووەتەوە.

هەرچی نەوتی خاوی تەکساسیشە بەرمیلی بە 79 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 1.16% بەرزبووەتەوە.

ئاڵۆزییەکانى دەریاى سوور و هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، واى کردووى بیر لە رێڕەوێکى جێگیرەوە بکرێت، بۆیە رۆژى شەممەی رابردوو، میسر دەستپێکردنی قۆناخی یەکەمی رێڕەوی بازرگانیی عەرەبی لە نێوان عێراق، میسر و ئوردن راگەیاند.

بە پێى پڕۆژە نوێیەکە، لە قۆناخی یەکەمدا رێڕەوەکە بەندەرەکانی عەقەبە لە ئوردن و نوەیبەع لە میسر لەسەر کەنداوی عەقەبە بەیەکەوە گرێدەدات، دواتر دەبێتە رێگەی وشکانی.

بەرزترین نرخی نەوتی برێنت لە ساڵی 2024 رۆژی 26.1.2024 بوو، هەر بەرمیلێکی نەوتی خاو گەیشتە 83 دۆلار و 76 سەنت.