کام گوندانەن؟

رێکارەکانی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی سێ گوند تەواو کران

964+

پێشەوا محەمەد

رێکارەکانی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی سێ گوندی سلێمانی تەواوکراون و داوا لە دانیشتوانەکەی دەکرێت بچن بەدەم مامەڵەکانیانەوە.

گوندەکان بریتین لە کەندەکەوەی ئیسکان، کەندەکەوەی دەواجن و کەندەکەوەی حاجی قادری قاپلان.

دیلمان لەتیف، سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئێستا تاپۆکردنی خانووی ئەو گوندانە کەوتووەتە بوواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، “لیژنەکەیان وردبینی لە خانووی سەرجەم ئەو گوندانە دەکات، کە خراونەتە ناو ماستەرپلانی سلێمانی و دەبن بە گەڕەکی نوێ تا مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان بۆ بکرێت”.

964 لە شارەوانیی سلێمانییەوە دەزانێت، لە ئەنجامدانی پڕۆسەی رووپێوکردنی گوندەکان بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکان رێگری لە کاری لیژنەکان دەکەن و کێشەیان بۆ دروست دەکەن و ئەوەش پڕۆسەکەیان دوادەخات.

بە پێی ماستەرپلانی نوێی سلێمانی، 37 گوندی دەوروبەری سلێمانی خراونەتە ناو ماستەرپلانەکەوە و دەبنە گەڕەکی نوێی شارەکە و شارەوانی لە وردبینیدایە بۆیان تا خانووەکانیان تاپۆ بکرێن.

شارەوانیی سلێمانی بوو بە خاوەنی دوو ئامێری فاریشە

شارەوانیی سلێمانی بوو بە خاوەنی دوو ئامێری فاریشە