"شارەوانی دەنگی نییە"

چاڵەکەی لای پاڵاس بەرد ئەپەڕێنێ

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لای پاڵاس چاڵێکی گەورە بەهۆی شەپۆلەکانی باران بارین دروست بووە و فراوانە، پەیامنێری 964 قیاسی کردووە لە بستێک زیاتر قوڵترە، شۆفێران بە ناچاری هێمای هاتوچۆیان بۆ دانراوە و خۆیانی لێ لادەدەن.

لەوبەرەی سایدەکەوە کۆمەڵێک فرۆشیار هەن، یەکێکیان قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، بەهۆی ئەوەی چاڵەکە وەک رێکارێک بە بەرد پڕکراوەتەوە، بەڵام پەڕیوون و بەر دوکانەکەەم کەوتووە و شوشەی شکاندووە. لە چاوپێکەوتنە ڤیدیۆییەکە قسەی زیاتر دەکات.

ئەوە لە حاڵێکدا، شارەوانی سلێمانی بڵاوی کردەوە، هەڵمەتەکان بۆ چاککردنی بەشە خراپبووەکانی شەقامەکان لەلایەن تیمەکانی چاکسازیی شەقامەکانەوە بەدرێژای ساڵ بەردەوامە و بەشێکی زۆر لەو چاڵانەی هەبوون چاککراونەتەوە.

ئەو دەڵێ، هاوڵاتیان دەتوانن هاوکاریان بن و پێیان بڵێن، چ شوێنێک ئاستەنگی بۆ هاتوچۆتان دروستکردووە و دەستی تیمەکانیانی پێنەگەیشتووە، تاوەکو ببێتە بەشێک لەو بەرنامەیەی تیمەکان دایانناوە بۆ چاککردنی چاڵی شەقامەکان و لابردنی ئاستەنگەکان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا