جێگری پارێزگاری سلێمانی وا دەڵێت
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە گەڕەکی تاسڵوجە دوو ماڵ چۆڵکراون
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەهۆی بارانە بەخوڕەکەی ئەمشەو، ئاستی ئاو لەشەقامی سەرەکی تاسڵوجە بۆ ناو سلێمانی بەرزبووەیەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کوژاونەتەوە، لەگەڕەکی تاسڵوجەش دوو ماڵ چۆڵکراون.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئاستی ئاو لە شەقامەکە بەشێوەیەک بەرز بوو ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد و چەندین ئۆتۆمبێلیش کوژاونەتەوە و تیمەکانی شارەوانی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان دوورخستووەتەوە.
بەوتەی جێگری پارێزگاری سلێمانی، لە گەڕەکی تاسڵوجە بەهەمان شێوە ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە و ئاو چووەتە دوو ماڵ و ماڵەکان چۆڵکراون.