سێ کەسن

دوای 11 مانگ تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجێک دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

لەدوای 11 مانگ تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجێکی سەیدسادق لە سلێمانی دەستگیر کران، پۆلیس دەڵێت، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.2.2024، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ ئەو گەنجەی کە لە رێکەوتی 2.4.2023 بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکرا، سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

رووداوەکە لە کاتژمێر 11:00ـی شەو لە قەزای سەیدسادق روویدا، بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، تۆمەتباران لەدوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتبوون.

“دوای‌ لێكۆڵینەوەیەكی ورد و گەڕانی بەردەوام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ێاگیراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

گەنجێکی خەڵکی کونەفلوسە لە فەڕەنسا کوژرا

گەنجێکی خەڵکی کونەفلوسە لە فەڕەنسا کوژرا