پارێزگاری هەولێر وادەڵێت
کۆنکرێتەکانی ژێر پردی سەیداوە هەڵدەگیرێن
964+
ژووری هەواڵ
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، هۆکاری بەزربوونەوەی ئاستی ئاو لەژێر پردی سەیداوە بۆ ئەو کۆنکرێتانە دەگەڕێتەوە کە پڕۆژەیەکی دروستکردنی باڵەخانەی بازرگانی دایناوە، و بڕیارە ئەو کۆنکرێتانە هەڵبگیرێن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لەژێر پردی سەیداوە 10 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و پێشتر ئەو خەڵکە ئاگادار کراوەتەوە.
بەوتەی پارێزگاری هەولێر، لەماوەی رابردوودا 40 ملیار دینار خەرج کراوە بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو.