لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
داواکە گەیەندراوەتە کونسوڵ
هەرێم داوا لە یۆنان دەکات کارئاسانی بۆ خوێندکارانی کوردستان بکات
964+
ژووری هەواڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە کونسوڵی گشتی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد، کارئاسانى بۆ خوێندکارانى هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە بکرێت و خوێندکاری زیاتر وەربگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.2.2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا ئەو داواکارییەی بە نیکۆلاوس ستێرگیولاس، کونسوڵی نوێی یۆنان گەیاندووە و پێوتووە، کارئاسانی بکات بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی زیاتری هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا.
بەگوێرەی راگەیاندراوی کۆبوونەوەک، قوباد تاڵەبانی وتویەتی، هەرێمی کوردستان پێشوازیدەکات لە وەبەرهێنەرانی یۆنان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان.
ساڵی رابردوو یۆنان نزیکەی 200 دەرفەتی خوێندنی ماستەری بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان رەخساند کە تێچووەکانیان لەنێوان سێ بۆ پێنج هەزار یۆرۆدا بوو بۆ خوێندنی زانستە مرۆڤایەتییەکان و زیاتر لە پێنج هەزار یۆرۆ بۆ خوێندنی پزیشکی.