حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

ئاماری کوژراوانی لوبنان و ئیسرائیل لەبەرزبوونەوەدایە

964+

ژووری هەواڵ

دوای دوو رۆژ لە هێرشێک بۆ سەر سەربازگەیەکی حکومەتی سوریا و کوژرانی 9 سەرباز، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکخراوی داعش هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ شارەکانی ئەلسەوانە و ئەدشیت لە باشوری لوبنان، تا ئێستا 4 کوژراو و 11 برینداری لێکەوتۆتەوە، سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمیری رابردوو 15 ئەفسەریان بریندارن.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ، رەزامەندی دەرنەبڕی کە دووبارە بەیانی شاندێکی ئیسرائیل بچنە قاهیرە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاگربەستەکەیان لەگەڵ حەماس.

گانتز ئەندامی ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل، حکومەتی لوبنان و حیزبوڵڵای لوبنانی خستە بەردەم بەرپرسیاریەتی ئەو مووشەکەی ئەمڕۆی ئاراستەی شاری سەفەدی ئیسرائیل کرا، دەشڵێت بەمنزیکانە زۆر بە توندی تۆڵەی خۆمان دەکەینەوە.

ئەمڕۆ 100 کەس لە خانەوادەی دیلەکانی ئیسرائیل بەرەو دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەکان لە لاهای رۆیشتن بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر حەماس تۆمار بکەن

ئەمریکا: زەحمەتە ئیسرائیل و حەماس رێک بکەون

ئەمریکا: زەحمەتە ئیسرائیل و حەماس رێک بکەون