ئەوانەی بایکۆتیان کردبوو سزا نادرێن

لە سلێمانی 99 ناوەندی خوێندن لە بایکۆت بەردەوامن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لەکۆی یەک هەزار و 307 قوتابخانە و ناوەندی خوێندن لە سلێمانی، تەنیا 99 دانەیان لە بایکۆت بەردەوامن، یەک هەزار و 208 ناوەند دەوامیان تێدا دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.2.2024، نەژاد عەبدوڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی وت، لە زۆربەی ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی پڕۆسەی خوێندن دەستیپێکردوە، ئەو مامۆستایانەی بایکۆتیان کردوە بە نەهاتو هەژمار دەکرێن، ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری پەروەردەکاندایە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ناوی زیاتر لە دوو هەزار و 500 مامۆستای بە نەهاتوو تۆمارکردبوو، بەڵام بە وتەی نەژاد عەبدوڵا ئێستا ئەوانیش گەڕاونەتەوە خوێندنگەکان و سزا نادرێن لەسەر بایکۆتکردن.

ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکی هاوبەشدا، مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای هەڵەبجە و هەرسێ قەزای شارەزوور، سەیدسادق و پێنجوێندا رایانگەیاند، “زانیارییان پێگەیشتووە، سزادانەکانیان هەڵدەوەشێنەوە” و دووپاتی ئەوەش دەکەنەوە، بایکۆت ناشکێنن.

تا ئێستا پەروەردەی ئەو ناوچانە، رێژەی ئاسایبوونەوەیی پرۆسەی خوێندن و دەوامی مامۆستایان ئاشکرا ناکەن، بەڵام بە دانپێدانانی مامۆستایانی ناڕازیش بێت، پاش پێنج مانگ ناڕەزایەتی و بایکۆت، هەفتەیەکە مامۆستایان لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندنی هەڵەبجە و هەرسێ قەزاکەدا دەستیان بە دەوام کردووە و کتێب دراوە بە قوتابیان.

پێداچوونەوە: هاوبەش

مامۆستای ناڕازی هەڵەبجە و سێ قەزای سنوورەکە؛ بایکۆت نا...

مامۆستای ناڕازی هەڵەبجە و سێ قەزای سنوورەکە؛ بایکۆت ناشکێنین