کەرکوک

پێشانگایەکى کارى دەستى بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرایەوە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکۆک

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى کەرکوک، لە پێشانگایەکى کارى دەستی بەشداریان کرد و تێیدا کارەکانیان نمایشکرد، دەشڵێن،”لەگەڵ کەسانى ئاسایى هیچ جیاوازیمان نییە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەى کەرکوکى کۆمیسیۆنى مافى مرۆڤ، پێشانگایەکى کارى دەستى بۆ ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کردەوە.

مەدیحە عەزیز، خاوەن پێداویستی تایبەت بە 964ـی وت،”لە پێشانگاکەدا کارە دەستییەکانى خۆمان نمایش دەکەین و داهاتەکەی بۆ خۆمان دەبێت، مەبەستیشمان پیشانى بدەین کە هیچ جیاوازییەکمان لەگەڵ خەڵکى ئاسایى نیە و دەتوانین لە ئیشى دەستى و لە هەر شوێنێک کار بکەین، بە باشى  کارەکانمان ئەنجام بدەین”.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح