بایکۆت بەردەوامە

هەر بەم شەوە مامۆستایانى ناڕازى پشدەر وەڵامى پەروەردەیان دایەوە

964+

وریا فەتاح

دەستەى سەرپەرشتیى مامۆستایانى ناڕازى لە پشدەر، وەڵامى پەروەردەى پشدەریان دایەوە و دەڵێن، بایکۆت بەردەوامە و داواش لە مامۆستایان دەکەن بایکۆت نەشکێنن.

دواى ئەوەى ئێوارەى ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەى پشدەر، داواى لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد، سبەینێ سێشەممە دەوام ئاساییە و بگەڕێنەوە هۆڵەکانى خوێندن، بەم درەنگى شەوە دەستەى سەرپەرشتیى مامۆستایانى ناڕازى وەڵامى پەروەردەیان دایەوە و دەڵێن: بایکۆت ناشکێنین.

لە راگەیەندراوەکەى دەستەى سەرپەرشتى مامۆستایانى ناڕازیى پشدەردا هاتووە، “داواکارین هیچ مامۆستایەک نەچێتە ژێر کاریگەریی ئەو قسە و بەڵێنانەی پەروەردەکان پێتانی دەدەن، هەروەها دەبێت ئێمە لەوە هۆشیارتربین و نەکەوینە ژێر کاریگەریی هەندێک پڕوپاگەندە، کە گوایە تەنیا پشدەر ماوە بایکۆت بشکێنێت”.

دەستەى مامۆستایانى پشدەر جەخت دەکەنەوە، بایکۆت بەردەوامە و رۆژى چوارشەممەش لە شەقام خۆپیشاندان دەکەن.

پەروەردە داوا لە مامۆستایانى سنوورى راپەڕین دەکات بگە...

پەروەردە داوا لە مامۆستایانى سنوورى راپەڕین دەکات بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە