سەرەڕاى فشارەکان

خۆپیشاندانى مامۆستایان و وانەبێژان بەردەوامە

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى فشارەکان بۆ دەستپێکردنەوەى دەوامى قوتابخانەکان، بەڵام خۆپیشاندانى بەشێک لە مامۆستایان و وانەبێژان بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێکى زۆر لە مامۆستایان و وانەبێژانى سنورى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان بەردەوامیاندایە خۆپیشاندان و بایکۆتى پڕۆسەى خوێندن.

خۆپیشاندانەکە لە کاتێکدایە، فشارەکانى پەروەردە بۆسەر مامۆستایان بەردەوامە و داواش لە بەڕێوەبەرى قوتابخانەکان کراوە لە کاتى نەگەرانەوەى مامۆستایان و وانەبێژان بۆ هۆڵەکانى خوێندن، لیستى ناوەکانیان ئامادە بکرێت و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

سەرەڕاى خۆپیشاندانەکانیش، 964 زانیویەتى لە بەشێک لە قوتابخانەکانى سنورەکە بەشێوەى نیوەناچڵى دەوام دەستیپێکردووەتەوە و بەشێک لە مامۆستایان گەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەکانى خوێندن.

پەروەردەى رانیە و بەشێک لە پەروەردەکانى ئەو سنورانەش، لیستى وانەبێژانى یەدەگ ئامادەدەکەن و لە کاتى نەهاتنەوەى وانەبێژان شوێنەکانیان بە یەدەگەکان پڕ دەکرێتەوە.

بەهۆی ئەوەی بایکۆتیان کردووە مامۆستایانی پیرەمەگرون م...

بەهۆی ئەوەی بایکۆتیان کردووە مامۆستایانی پیرەمەگرون موچەیان راگیرا