400 هەزار دینار نادەن

لێخۆشبوون بۆ هەموو هۆڵەکانی لەشجوانی دەرکرا

ژووری هەواڵ

لقی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی لەشجوانی و لێهاتووی جەستەیی لە نووسراوێکدا دەڵێن، بڕیاریانداوە بە دەرکردنی لێبوردن بۆ هۆڵەکانی لەشجوانی و پێویست ناکات بۆ ساڵی 2024 پارە بدەن بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەیی.

“لەبەر بەرژەوەندی گشتی وەرزش و رەچاوکردنی باری دارایی هەرێمی کوردستان بڕیارماندا، مۆڵەتی نوێکردنەوەی هۆڵەکانی لەشجوانی بێبەرامبەر بێت و تەنیا رسوماتی کەشف وەردەگیرێت”، لقی شارەکانی یەکێتیی لەشجوانی و لێهاتووی جەستەیی لە هەرێمی کوردستان وا دەڵێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.2.2024، سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ساڵانە بە گوێرەی یاسا هۆڵەکانی لەشجوانی بڕی 200 بۆ 400 هەزار دینار بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەیی دەدەن، بەڵام بۆ ئەمساڵ پێویست بە پێدانی ئەو پارەیە ناکات.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 600 هۆڵی لەشجوانی هەن، ئەگەر هەموویان مۆڵەتی پیشەیی دەربهێنن، ئەوا بڕی 120 ملیۆن بۆ 240 ملیۆن دینار داهات بۆ حکومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە.

هۆڵەکانی لەشجوانی بەم شێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدار سەربەخۆکاندا دابەش بوون، هەولێر نزیکەی 140 هۆڵ، دهۆک نزیکەی 100 هۆڵ، سلێمانی 120 هۆڵ و ئیدارە سەربەخۆکان نزیکەی 150 هۆڵی لەشجوانی.

+964صورة من منصة (شبكة):