بەفربارین کۆتایی هات

964+ هێمن بەکر – هەولێر لە ئەمڕۆوە وردە وردە کەوهەوا بەرەو سەقامگیریی دەچێت و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، کەشناسی وا دەڵێت. ئەو زنجیرە بەفربارینەی چەند رۆژی رابردوو ناوچە سنووری و شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە کۆتایی پێدێت. بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کەمێک دابارین روودەدات لە پارێزگای سلێمانی و بەشی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەڵام دواتر کەش جێگیر دەبێتەوە. لەبارەی سبەینێ سێشەممەش باسی لەوە کردووە، کە ئاسمان ساماڵ دەبێت، تەنیا لە کاتەکانی بەیانیدا مەگەر تۆزێ تەم دروست ببێت.