پزیشكێك شۆفێرى ده‌كات

ته‌ندروستى ناحیه‌ى هێرۆ ئه‌مبوڵانسی هه‌یه‌ شۆفێرى نيه‌

964+

محەمەد عەلی – پشده‌ر

لە ناحیەی هێرۆ، ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ ئەمبۆڵامسیان هەیە، بەڵام شۆفێریان نییە، بەهۆی ئەوەی شوفێرەکەیان خانەنشین بووە، ناچار پزیشكێك بووەتە فریادڕەسی نەخۆشەکانی ئەو ناوچەیە و خۆی یارمەتی گواستنەوەی نەخۆشەکان دەدات.

د. محەمەد عەبدوڵا بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی هێرۆ بە 964ـی وت، لەحاڵەتی کتوپڕیدا ئه‌گه‌ر نەخۆشێک پێوستی بە گواستنەوە بێت، بە ناچاری لەنەبوونی شوفێری تایبەت، خۆى شوفێری دەکات.

وتیشی “هه‌رچه‌نده‌ به‌كارهێنانى ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ بۆ من بەرپرسیاریه‌تییه‌، به‌ڵام ناچاریشم، چونكه‌ گیانی کەسێکم بەلاوە گرنگترە”.

به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌، ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ ئیشوكارى ئیداری و دەرمان هێنانیش لە رانیەوه‌ بۆ ناحیه‌كه‌یان بەکاریدەهێنین و ده‌ڵێت “%80ـی کارە ئیداریەکانمان لە رانیەن، لە مانگێکدا لانیكه‌م 10 جار بەکاریدەهێنین”.

تاوه‌كو ساڵى 2020 ئه‌م نەخۆشخانەیە بنكه‌ى ته‌ندروستى بووه‌، به‌ڵام له‌ ساڵى 2021 كراوه‌ته‌ مەڵبەند و ئێستاش ته‌نیا چوار كارمه‌ندى هه‌یه‌ و رۆژانه‌ لانیكه‌م 15 نه‌خۆش سه‌ردانیان ده‌كات.

لایخۆشییه‌وه‌، موحسین حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە 964ـی وت، ئاگادار كێشه‌كانى ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ن، داواکارن لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.

ناحیەی هێرۆ، سەر بە قەزای پشدەرە و 150 ماڵە و ژمارەی دانیشتیوانی نزیكەی پێنج هه‌زار كەسە و 28 گوندی ئاوەدانی بەسەره‌وەیە.

پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن

گەنجانی ناحیەی هێرۆ یاریگایان نییە

گەنجانی ناحیەی هێرۆ یاریگایان نییە