ئامێری POS لەلایەن وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق بۆ وه‌رگرتنى پاره به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌دات... وێنه: پسووله‌ى خۆراكى هه‌ولێر.
پێویسته هاوڵاتیان "ماسته‌ركارت"یان هه‌بێت
له‌م مانگه‌وه پاره‌دانى بریكاره‌كان و مامه‌ڵه‌ى پسووله‌ى خۆراك ده‌بێته ئه‌لیكترۆنى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پسووله‌ى خۆراكى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له‌م مانگه‌وه پاره‌دانى مانگانه‌ى بریكاره‌كان و رسوماتى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانیش بۆ كاره‌كانى پسووله‌ى خۆراك ده‌بێته كار‌تى ئه‌لیكترۆنى.
فاتیح عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د، له به‌شی ژمێریارى بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر به 964ـى وت، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچوونى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق، سه‌ردانى به‌غدایان كردووه بۆ وه‌رگرتنى ئامێرى ئه‌لیكترۆنى بۆ وه‌رگرتنى پاره.
وتیشی “له‌مانگى شوباته‌وه بریكاره‌كانى خۆراك له سنووره‌كه‌مان پێویسته له‌رێگه‌ى كارته‌وه به‌شێوازى ئه‌لیكترۆنى پاره بده‌نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سەرجەم ئەو مامەڵانەش كه هاوڵاتیان لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە بۆ دروستكردنى پسووله‌ى خۆراك پێشکەشی دەکەن وەک مامەڵەی زەواج و مناڵ زیادکردن و گواستنەوەی پسوولە و پێدانی بریکاری نوێ و گۆڕینی بریکار، پێویسته له‌رێگه‌ى كار‌تى ئه‌لیكترۆنییه‌وه پاره‌ى رسووماتى ئه‌و مامه‌ڵانه‌یان بده‌ن .
به‌قسه‌ى فاتیح عه‌بدولڕه‌حمان، له‌مه‌ودوا پێویسته ته‌واوى بریكاره‌كانى خۆراك و هاوڵاتیانیش خۆیان بكه‌نه خاوه‌ن كار‌تى ئه‌لیكترۆنى له جۆرى (ماسته‌ر كارت) بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م مامه‌ڵانه‌یان به‌ئاسانى به‌ڕێوه بچێت.
ماوه‌ى نزیكه‌ى دووساڵه، وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق بڕیارىداوه ئه‌م جۆره پارانه له بریكاره‌كان و هاوڵاتیان له‌رێگه‌ى ئه‌لیكترۆنییه‌وه بدرێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به پسووله‌ى خۆراك، به‌ڵام به قسه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ى پسوولەی خۆراك، هێشتا له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق ئه‌م سستمه جێبه‌جێنه‌كراوه.