کەشى سبەینێ چۆن دەبێت؟
ئەمڕۆ بارانى پچڕپچڕ دەبارێت
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ بارانى پچڕپچڕ دەبارێت و سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەشى پێشبینییەکانى کەشناسى لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنی کوردستان، پێشبینییەکانى رەوشى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند، بەو پێیەش بۆ ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی پچرپچر لە هەندێ ناوچە لە باشووری هەرێم.
ئەوە جگە لە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە نێوان 1 بۆ 2 پلەى سیلیزى.
لەبارەى کەشى سبەینێوە، پێشبینیکراوە، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20
سلێمانی: 19
دهۆک: 19
کەرکوک: 21
هەڵەبجە: 19
زاخۆ: 19
سۆران: 18
حاجی ئۆمەران: 1
گەرمیان: 23