لە گەرمیان

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا دەورو خولى قوتابخانەیەکى داوە

964+

وریا فەتاح

لەسەر ئەوەى زۆر دەور و خولى قوتابخانەیەکی داوە، تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسى گەرمیانەوە دەستگیرکرا.

عەلى جەمال قدورى، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان بە 964ى وت،”هەریەک لە مامۆستایانى قوتابخانە و باخچەى ساوایانى پلان لە قەزاى کەلار، سکاڵایان لەسەر کەسێک تۆمارکرد کە بە ماتۆڕسکیل بووەتە هۆى بێزارکردنى مامۆستایان و تەنانەت پەلاماردانى مامۆستانیش”.

دەشڵێت: بنکەی پۆلیسی کەلار بەهاوکاری تیمی کامێراوانی بەشی پۆلیسی کەلار دوای وەرگرتنی زانیاری لەڕێگەی کامێرای چاودێریەوە توانیان تۆمەتبار بناسنەوەو دەستگیری بکەن.

تۆمەتبار دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەکانی (495) و (413) بەندکراوەو لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت.

پارە و ئامێرى پڕکردنەوەى باڵانسیان دزی و دەستگیرکران

پارە و ئامێرى پڕکردنەوەى باڵانسیان دزی و دەستگیرکران