ئهوهی قورئانی سووتاند
سهلوان مۆمیكا له سوێد دهردهكرێت
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
دادگای کۆچی سوێد بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی “سهلوان مۆمیکا”ی پەسەند کرد، کە ساڵی رابردوو زیاتر لە جارێک لە ستۆکهۆڵم کۆپی قورئانی پیرۆزی سووتاند.
بە پێی ههواڵی رادیۆی سوێد، دادگای کۆچی سوێد ئەو تانەیەی رەتکردەوە کە مۆمیکا پێشکەشی کردبوو، لە بەرامبەردا بڕیاری دەزگای کۆچبەری بۆ دیپۆرتکردنەوەی مۆمیکای لە وڵاتەکەی پەسەند کرد.
دادگاكه روونیكردووهتهوه، مۆمیکا زانیاری ناڕاستی سەبارەت بە داواکاریی مانهوه پێشكهش كردووه و بەو هۆیەوە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پشتڕاستکراوهتهوه.
له 28ی حوزەیرانی رابردوو، سهلوان مۆمیکا لە ژێر پاراستنی پۆلیسدا کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند و دواتر رووداوی هاوشێوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش توڕەیی جیهانی ئیسلامی لێکەوتەوە.
دواتر زنجیرەیەک جموجۆڵی ناڕەزایی لێكهوتهوه، کە توندوتیژترینیان لە بەغدا بوو، کە خۆپیشاندەران ئاگریان لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی سوێد بەردا و چەند وڵاتێکیش نێردراوەکانی سوێدیان بانگهێشت كرد، بۆ ئەوەی لە ناڕەزایەتییە فەرمییەکانیان ئاگاداریان بکەنەوە.
رۆژی 26ی حوزەیرانی ساڵی رابردووش وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە دەسەڵاتدارانی سوێد کرد سەلوان مۆمیکا رادەستی عێراق بكرێتهوه، بهڵام سوێد داواكهی رهتكردهوه، دواتر لە مانگی تەمموزدا جارێکی دیکە قورئانی سووتاندەوە، عێراقیش فەرمانی دەرکردنی باڵیۆزی سوێدی لە بەغدای دەرکرد، هەروەها مۆڵەتی کۆمپانیای زەبەلاحی پەیوەندییەکانی سوێدی “ئێریکسۆن”ی لەو وڵاتەدا راگرت.
وڵاتی سوێد لەم دواییانەدا شایەتحاڵی چەندین رووداوێكی هاوشێوه بوو، به تایبهتی بەکارهێنانی قورئان لە بەردەم مزگەوت و باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی ئیسلامی بووە، ئەمەش تووڕەیی زۆری جیهانی ئیسلامی لێکەوتەوە و وایکرد هەندێک لە پایتەختەکان دیپلۆماتکارانی سوێد بانگهێشت بکەن و به فهرمی ناڕهزایی دهرببڕن.