لە کۆمەڵگەی باگێرا

نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی شێرپەنجە دروست دەکرێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بڕیارە لە کۆمەڵگەی باگێرای سەر بە ناحیەی زاویتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە شێرپەنجە و کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون دروست بکرێن.

ئەو نەخۆشخانەیەی بڕیارە دروست بکرێت 100 قەرەوێڵەییە و لەسەر رووبەری 200 دۆنم دروست دەکرێت.

ئەمیر ئەتروشی، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی دهۆک بە 964ـی وت، دروستکردنی نەخۆشخانەکە و کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە باگێڕا لە چوارچێوەی ماستەرپلانی فراوانکرنی ناوچەکەیە، ئەو کۆمەڵگەیەی بڕیارە دروست بکرێت رووبەری 110 دۆنمە، هەموو ئامادەکاریەکی دروستکردنی تەواو بووە.

کۆمەڵگەی باگێرا سەر بە ناحیەی زاویتەیە و 30 کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆک دوورە، زیاتر لە هەزار ماڵ لەو کۆمەڵگەیە نیشتەجێن.

بەپێی ئەو ئامارەی نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک بە 964ی داوە، رێژەی تووشبووانی شێرپەنجە (پەنجەشێر) لەو پارێزگایە کەمیکردووە، ساڵی 2022 ژمارەی توشبووان هەزارو 434 نەخۆش بووە، لە ساڵی 2023 ژمارەی توشبووان هەزارو 180 نەخۆش بوون، لەماوەی ساڵێکدا 254 حاڵەت کەمتر تۆمارکراوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە دهۆک ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە کەمیکردووە

لە دهۆک ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە کەمیکردووە

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی