حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
حەماس داوای ئازادکردنی ژن و منداڵە بەندکراوەکان دەکات
964+
ژووری هەواڵ
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌وه‌ته‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه نزیكه‌ی 150 سه‌ربازیان به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه له عێراق و سووریا بریندار بوون.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەرجەنتین کۆبوویەوە و سوپاسی کردن دەربارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەرجەنتین بۆ قودس کە پێشتر لە لە تەلئەبیب بوو.
وەزارەتی تەندروستی سوریا ئاشکرای کرد ژمارەی قوربانییەکان بەهۆی بۆردوومەنەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حمس گەیشتە 9 کوژراو و 13 بریندار.
حەماس لە رێگەی قەتەرەوە داوا دەکات سەرجەم ئەو ژن و منداڵانەی لە خوار 19 ساڵن لە زیندانەکان ئازاد بکرێن بەرامبەر بە ئازادکردنی بەشێک لە دیلەکانی ئیسرائیل لە لایەن حەماسەوە.